Accessibility links

لە ئاکامی هێرشێـکی چەکداری بۆ سەر یانەیەکی شەوانە لە فلۆریدا 2 کەس دەکوژرێن


کاربەدەسـتانی پـۆلیس دەڵێن هێرشێـکی چەکداری کراوەتە سەر یانەیەکی شەوانە لە شارێـکی ویلایەتی فلۆریدا و لە ئاکامدا 2 کەس کوژراون و 16 کەسی دیکە برینداربوون.

جێم مۆڵگەن ئەفسەری پـۆلیس لە شاری فۆرت مایەرزی باشوری ڕۆژئاوای فلۆریدا بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە لە کاژمێر 12:30 ی شەو لە شوێنی پارکی ئۆتۆمبیلەکانی یانەی Club Blu تەقە لە خەڵکی کراوە و ئەو قوربانیـیانیەی لێکەوتووەتەوە.

میدیاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن قوربانیـیەکان گەنجن و 2 لە بریندارەکان برینەکانیان قورسە. بە لایەنی کەم کەسێـکی گومانبار دەسـتگیرکراوە.

هەرچەندە پـۆلیس ڕاینەگەیاند مەزەندە دەکرێت چەند گولـلە تەقێنراوە، بەڵام 36 نیشانەی زەرد لەسەر جادەی پارکەکە دانراوە کە ئاماژەن بۆ شوێن گولـلە یان قاوغە فیشەک.

هێشتا نازانرێت چ هۆکارێـک لە پشت هێرشەکە بووە.

XS
SM
MD
LG