سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ وایان بڵاو کردۆته‌وه که کۆبونه‌وه‌یه‌ک له نێوان هه‌ر سێ کاندیده‌که بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقی ده‌کرێت که وه‌ک ده‌گوترێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌یه. سه‌رۆکی سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت پێی وانییه ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بکرێت به‌ره‌نجامێکی وای لێبکه‌وێته‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات، وه ده‌شڵێت تا ئێستا هیچ شتێک به‌ڵگه‌ی ئه‌وه نییه ڕێبکه‌ون و به هه‌مان شێوه‌ش هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیش له ئاردا نییه که ڕێکناکه‌ون.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، باسیش له‌وه ده‌کات که له ئێستادا کۆماری ئیسلامی ئێران به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی پێشوو کاریگه‌ری نه‌ماوه به سه‌ر لایه‌نه شیعه‌کانی عێراقه‌وه و ئێستا خه‌ریکه جۆرێک له سه‌ربه‌خۆیی له نێو لایه‌نه شیعیه‌کاندا دروست ده‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:48 خوله‌که.