مه‌حمود زامداری نوسه‌ر و ڕۆشنبیر له هه‌فته‌ی ڕابردوودا و له شاری هه‌ولێر پاش ململانێیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا، جێی هێشتین.
له‌و بڕوایه‌دا نیم ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان سه‌ر و سه‌ودایه‌کی له‌گه‌ڵ نوسین و خوێندنه‌وه‌دا هه‌بووبێت ، مه‌حمود زامداری نه‌ناسیبێت.
له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ، ئه‌و کاته‌ی له به‌غدا خوێندکار بووم ، له‌ڕێی هه‌ردوو هاوڕێی ئازیزم (ئاسۆی عومه‌ر سواره و جه‌مال غه‌مبار) ه‌وه ، زامدارم ناسی.
ئێواره‌یه‌کیان دوو به دوو بیرمه باسمان له هه‌وڵ و ڕێبازه ئه‌ده‌بیه‌کان ده‌کرد ، لێم پرسی پێم سه‌یره کاک مه‌حمود، تۆ به‌و هه‌موو سه‌لیقه و خوێنده‌واریه‌وه و به‌و هه‌موو چێژه‌ی له شیعرێکی جوان وه‌ری ده‌گریت که‌چی له ئێواره کۆڕکه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، زۆر ستایشی ئه‌و جۆره ڕوانینه شیعریه‌ت ده‌کرد که هێشتا له گڕوگاڵدایه و زۆرێکیش که‌یفیان پێنایه‌ت؟!
مه‌حمود زامدار ئاسا وه‌ڵامی دامه‌وه گوتی بۆ نا؟ ده‌نگێک و ڕه‌نگێکی جودان له‌وانی دی، به‌شی خۆیان شتیان پێیه، ده‌خوێننه‌وه، ماندوو ده‌بن له‌گه‌ڵ پێگه‌یاندنی خۆیاندا، وێنه‌ی جوانیان هه‌یه، چما بۆ پشتیوانیان نه‌بم، ده‌بم ، خۆ ئه‌گه‌ر گه‌وره بوون و توانییان وه‌ک ڕێبازێکی نوێی ئه‌ده‌بییان لێبێت ئه‌وا یه‌کیک ده‌ڵێت زامدار زۆر پشتیوانی لێکردن، ئه‌گه‌ر سه‌ریش نه‌که‌وتن له هه‌وڵه‌که‌یاندا، من هیچ له‌ده‌ست ناده‌م و هه‌ر هیج نه‌بێت هه‌وڵێکم له‌گه‌ڵ دان و که‌س ناڵێت مه‌حمود یارمه‌تی نه‌دان و ده‌ستی نه‌گرتن.
که مه‌حمود زامدار بڕیاری ئه‌م سه‌فه‌ره بێ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی دا ، دڵنیام هه‌ولێری دایک تاڵێکی تری پرچی له حه‌ژمه‌تی ئه‌و کۆچه‌دا سپی بووه و به‌ده‌م هه‌ناسه‌ی سارده‌وه سه‌رگوروشته‌ی ژیانی ئه‌م زاته گه‌وره‌یه ده‌کاته گۆرانیه‌کی بێ‌کۆتایی قه‌ڵا.