خانمه شاعیری لاو سارا عومه‌ر میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیه.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا باسمان له شیعره له زاری شاعیرێکی لاوه‌وه که ده‌کرێت بڵێم وێنه شیعریه‌کانی ده‌کاته چه‌کی ده‌ستی بۆ به‌زاندنی سنوره باوه‌کان و هه‌ڵفڕین له نێو ئاسمانێکدا سنوره‌کانی له شیعر و عه‌شق و وشه‌ی ئاودار و چاو گه‌شن.
سارا عومه‌ر، شیعر ده‌کاته ده‌روازه‌یه‌کی پان و به‌رینی یه‌کتر ناسین و ئاشت بوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا، له شیعره‌کانیدا سارا عومه‌ر پێمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت شاعیر بیت، له‌بیر نه‌که‌ی پێویسته دێوانه و سوخته‌ی ئازاره‌کانی عه‌شق بیت و به فرمێسکه‌کانی شه‌وانی ته‌نیایی ئاوپرژێنی ده‌روازه‌ی خانه‌قای شیعر بکه‌یت و به‌بێ ده‌سنوێژ هه‌ڵگرتن به‌و ئه‌ندێشانه‌وه نا‌توانیت به‌ناو کۆڵانه جوانه‌کانی شیعردا گوزه‌ر بکه‌یت.
قومێک له ماچی لێوه‌کانتم بۆ بهێنه له‌گه‌ڵ شینایی په‌رده‌ی ڕۆحت
په‌لکێک خونچه‌ی متمانه بده له درێژایییییییی زوڵفی چاوه‌ڕوانیم
فه‌رشێکم له ئومێدی مانه‌وه‌ی چاوه کاڵه‌کانت بۆ ڕابخه
له ڕێگا به شه‌فاعه‌تی به‌ده‌ر له عه‌بد بوون دوعا بکه تا
وه‌ته‌ره‌کانی دڵم وه‌ک جاران
دڵۆپ
دڵۆپ
عه‌شقیان لێ بچۆڕێت*
هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌دا دڵشادی عومه‌ر کاکی شاعیر سه‌رنج و تێبینیه‌کانی خۆی له‌سه‌ر شیعره‌کانی سارا عومه‌ر باسده‌کات.
*وێنه‌یه‌کی شیعری سارا عومه‌ر له شیعری (( له سپێتی خه‌یاڵێکدا ته‌می ڕه‌شی عه‌شق دامده‌پۆشێت))
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 22:51 خوله‌که.