چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژی جیهانی شانۆ بوو. جێی خۆیه‌تی له‌م ساڵیاده‌دا جارێکی تریش میوانداریی هونه‌رمه‌ندێکی شانۆیی بکرێت تا هه‌ڵسه‌نگاندنێکمان بداتێ له‌سه‌ر ڕه‌وشی شانۆی کوردی.
هونه‌رمه‌ند ئازاد جه‌لال، یه‌کێکه له هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن ئه‌زموونه‌کانی شانۆی کوردی و یه‌کێکیشه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌کان.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌و بڕوایه‌دایه شانۆ له قه‌یراندا نییه به‌ڵکو کێشه‌که به‌لایه‌وه کێشه‌ی شانۆکاره وه‌ک ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر وه‌ک ده‌ڵێت بوونه‌ته مایه‌ی هێنانه ئارای ژینگه‌یه‌کی لێکتێنه‌گه‌یشتن.
هونه‌رمه‌ند ئازاد جه‌لال ده‌شڵێت له‌م نێوه‌نده‌دا زیان له بینه‌ر که‌وتووه و بۆیه‌شه بینه‌ر له شانۆ تۆراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 11:37 خوله‌که.