میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی خانمێکی شاعیره و خۆی به کچی گه‌ڵا ده‌ناسێنێت که چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ئه‌وێکه هێشتا دیار نییه ، له هه‌مان ده‌مدا داوا ده‌کات هه‌موو بوونی خۆی پێببه‌خشێت ، وه‌لێ ده‌ڵێت به‌ر له‌و پێکگه‌یشتنه باوه‌شێک تکای سپی ده‌نێرێت بۆلای.
کاردینا ناسراو به کاردینای سپی له شیعری ( مه‌رگی مندا ) ده‌ڵێت،
مه‌رگی من شه‌وێ له‌م په‌نجه‌ره‌وه دێته ژوورێ
باوه‌ش به بێده‌نگی ناو ئه‌م ژووره‌دا ده‌کات
ئه‌مه ئه‌و شه‌وه‌یه که سووتوی مه‌رگ
به جۆگه‌له تۆراوه‌کانی ته‌سه‌ورا ئه‌ڕوا و
ده‌ستێ جلی ڕه‌ش به نهێنی لای مانگه شه‌و جێده‌هێڵێ.......
یان له شیعری (ئه‌م دێڕانه ده‌ڵێن نه‌مانده‌زانی ده‌بینه دوا شیعر) کاردینا ده‌نوسێت:
پشت له نیشتیمانی بێ هیوایی ده‌که‌م
له زمانی په‌پوله‌یه‌که‌وه ژیان ده‌نوسمه‌وه
ڕوبارێکی قه‌یره ژیر ده‌که‌مه‌وه،،،،،،،،
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 11:50 خوله‌که.