شاعیر عه‌بدوڵا سوله‌یمان ، دانیشتوی وڵاتی که‌نه‌دا میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیه.
مێژووی ده‌ستپێکردنی نوسین لای مه‌شخه‌ڵ ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو وه لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان و ماڵپه‌ڕه‌کاندا نوسینی بڵاوکردۆتەوە.
بەشداری چەندین کۆڕی شیعری کردووە لە شاری هەولێر لە ساڵی (1983) و لە شاری کەرکوک لە ساڵی (1985).
عەبدوڵا سلێمان (مەشخەڵ) لە ساڵی 1964 لە شاری کەرکوک لە دایک بووە.
مه‌شخه‌ڵ ژماره‌یه‌ک به‌رهه‌می چاپکراوی هه‌یه له‌وانه :
* ڕژانی دڵۆپه‌کانی مه‌نفا شیعر 2005
* بیابانێکی پڕ له دووكه‌ڵ شیعر - وه‌رگێڕان لە ئینگلیزییەوە 2006
* گوڵه مۆره‌کان منداڵان -چیرۆک- وه‌رگێڕان لە ئینگلیزییەوە 2006
* ئه‌ڵاس شیعر - وه‌رگێڕان لە ئینگلیزییەوە 2007
* ئاکشن شانۆگه‌ری - وه‌رگێڕان لە ئینگلیزییەوە 2008
* لولا و سه‌گه‌که‌ی منداڵان - چیرۆک - وه‌رگێڕان لە ئینگلیزییەوە
ئه‌مانه بێ له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک کتێبی تریشی ئاماده‌ن بۆ چاپکردن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 11:55 خوله‌که.