هه‌میشه هه‌ر وابووه، هونه‌ر به‌رده‌وام زمانی لێکتێگه‌یشتنی نێوان کولتوره جیاوازه‌کان بووه و پرسیار و وه‌لامی نێوان هونه‌رمه‌ند و ژینگه بووه.
هونه‌ری شێوه‌کاری وه‌ک زۆرێک له‌سه‌ری کۆکن ، ئه‌و هونه‌ره‌یه ئاشنا بوون له نێوان هه‌موو فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌کاندا دروست ده‌کات. ڕه‌نگ هه‌ر یه‌ک ڕه‌نگه جا له هه‌ر کوێیه‌ک بێت هه‌مان میهر و جوانی خۆی هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ته هونه‌ری شێوه‌کاریی کوردیش له‌و ڕاستیانه به‌ده‌ر نین و تابلۆکانی هونه‌رمه‌ندان چ له ده‌ره‌وه‌ش پێناسه‌ی خۆی خستۆته به‌رده‌م فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌کان.
سامانه ڕه‌ش ، ده‌مێکه سه‌رقاڵی کارکردنه له ڕه‌نگدا، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ک پێشانگای تایبه‌ت و هاوبه‌شیشه و ده‌مێ ساڵه له هه‌نده‌ران ده‌ژی و ئه‌و کاته‌ی له کوردستانیش بوو ده‌گوترا سامانه ڕه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆی جیاوازه.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار (سامانه ڕه‌ش) میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 12:13 خوله‌که.