میدیا چ جۆره ڕۆڵیکی هه‌یه له ڕووماڵ کردنی ڕووداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ، زۆر جاران له‌سه‌ر یه‌ک ڕووداو ڕاپۆرتی جۆراجۆر ده‌درێن که زانیاریه‌کان تیایدا جیاوازن.
ئایا تۆڕی فه‌یس بووک میدیای کوردی ده‌خاته به‌رده‌م پێدا چونه‌وه؟ و چ جۆره کاریگه‌ریه‌کیشی هه‌یه له ڕووماڵ کردن و گه‌یاندنی هه‌واڵه‌کاندا؟
یان ئایا میدیا ده‌توانێت چ جۆره ڕۆڵێکی هه‌بێت له هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ی هه‌رێمه‌که‌دا؟
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش ، به‌ڵێن ساڵح بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی میوانداری ڕۆژنامه‌وان ئیبراهیم سه‌عید ده‌کات.
ڕۆژنامه‌وان ئیبراهیم ، مامۆستای ڕاگه‌یاندنه له زانکۆی سلێمانی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 12:17 خوله‌که.