ڕێنوماییه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق تایبه‌ت به‌فریكوینسی و سپه‌یس و مۆڵه‌تی كه‌ناڵه‌كانی میدیا هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌یدا ڕه‌خنه‌و تێبینی به دوای خۆیدا هێنا له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وانه‌وه و هه‌ندێک به بچوککردنه‌وه‌ی سنووره‌کانی ئازادی ڕاگه‌یاندن ناودێریان کردووه.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا هاوکارمان به‌ڵین ساڵح له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان مه‌م بورهان قانیع سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه باس له‌م ڕێوشوێنانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌کات.
داوبه‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێوشوێنانه وه‌زیری ڕۆشنبیری له هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ داواکردنی سه‌رنج و بۆچوونی که‌ناڵه‌کاندا گوتوشیه‌تی پێداچونه‌وه به هه‌ندێ له بڕگه‌کانی ئه‌و ڕێنوماییکردنانه‌دا ده‌کرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 18:07 خوله‌که.