له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا به‌شی دووه‌م و کۆتایی گفت گۆمان له‌گه‌ڵ گه‌وره شاعیری کورد شێرکۆ بێکه‌سدا پێشکه‌ش ده‌کرێت.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا و له به‌شی یه‌که‌می گفت وگۆکه‌ماندا باڵیۆزی وشه‌ی کوردی شێرکۆ بێکه‌س باسی له ڕۆمان بۆ کردین و گووتی هه‌رچه‌نده وه‌ک ئه‌زموون ڕۆمانی نه‌نوسیوه به‌ڵام ڕه‌نگ و ڕووی ڕۆمان له ده‌قه شیعریه واڵاکانی خۆیدا ده‌بینێت.
شێرکۆ بێکه‌س ده‌شڵێت ده‌خوازێت ته‌واوی ئه‌زموونه‌کانی خۆی له ده‌قی واڵادا چڕ بکاته‌وه هه‌رچه‌نده ده‌شڵێت زۆرترینی خوێندنه‌وه‌کانی ڕۆمانه نه‌ک شیعر.
ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یه‌ی کورد له به‌شی یه‌که‌می گفت وگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا باسیشی له‌وه کرد چۆن ده‌ربه‌ندی په‌پوله ده‌رگایه‌کی تازه‌یه به‌سه‌ر ئاسۆیه‌کی نوێ‌دا.
له سه‌ره‌تای به‌شی دووه‌م و کۆتایی ئه‌م گفت و گۆیه‌ماندا شێرکۆ بێکه‌س باس له نوسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆی ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌شی دووه‌م کۆتایی گفت وگۆکه بن له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا که ماوه‌که‌ی 11:26 خوله‌که.
بۆ گوێگرتن له به‌شی یه‌که‌می گفت و گۆ له‌گه‌ڵ شێرکۆ بێکه‌سدا له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا کلیکی ئێره بکه.
بۆ بینینی ده‌قی دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ شێرکۆ بێکه‌سدا کلیکی ئێره بکه.