یه‌کێک له‌و ژانره هونه‌ریانه‌ی تا ئێستا ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی ڕژدی لێنه‌دراوه‌ته‌وه هونه‌ری په‌یکه‌رتاشی و داتاشینه.
نه هه‌ر ئه‌وه‌نده ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش به‌راوردێک بکه‌ین وه‌ک ژماره له نێوان هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کار و هونه‌رمه‌ندانی په‌یکه‌رتاش ئه‌وا ده‌بینین ژماره‌ی په‌یکه‌رتاشه‌کان زۆر که‌مترن.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا میوانداری هونه‌رمه‌ندی په‌یکه‌رتاش ڕه‌نج عوسمان چێوار ده‌که‌ین.
ڕه‌نج چێوار ، تا ئێستا شه‌ش پێشانگای تایبه‌تی کردۆته‌وه و به‌شداری له زیاتر له بیست پێشانگای هونه‌ریدا کردووه.
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا مامۆستا ئازاد جه‌مال مامۆستا له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان تێبینی خۆی له‌سه‌ر کاره هونه‌ریه‌کانی هونه‌رمه‌ند ڕه‌نج چێوار ده‌دات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 12:54 خوله‌که.