له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا میوانداری هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار سمکۆ ئه‌حمه‌د کراوه بۆ گفت و گۆ کردن له‌سه‌ر به‌کارهێنانه‌کانی بۆ ڕه‌نگ.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار سمکۆ ئه‌حمه‌د ده‌مێ ساڵه باروبارگه‌ی خۆی له وڵاتی ژاپۆن خستوه و له‌وێش له تابلۆکانیدا هه‌ر هه‌ست به په‌یوه‌ندیه‌کی نائاسایی نێوان مرۆڤ و بێشکه ده‌کرێت.
سمکۆ له هه‌وڵ و له گه‌شتێکی به‌رده‌وامدایه به‌نێو جیهانه‌کانی ڕه‌نگدا و به‌کارهێنانی ره‌نگه‌کان به نوسینه‌وه‌ی چیرۆکێک یان سه‌رگوروشته‌یه‌کی ژیانی خۆی داده‌نێت.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ده‌توانن کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌ن که ماوه‌که‌ی 12:52 خوله‌که.
چه‌ند تابلۆیه‌کی سمکۆ ئه‌حمه‌د