شیعر ئه‌و زمانه‌یه، ئه‌و ده‌ربڕینه‌یه ، ئه‌و وێناکردنه‌یه که هه‌میشه ئاماده‌یی له هزری خوێنه‌ران و گوێگرانی خۆیدا هه‌یه.
شیعر به‌لای زۆرێکه‌وه ده‌روازه‌یه‌که بۆ ئاشنا بوون، وه‌ک هیوا قادری شاعیر ده‌ڵێت حه‌ڵاڵ کردنی حه‌رامه‌کانه، یان وه‌ک ده‌گوترێت به‌گژدا چونه‌وه‌ی باره باوه‌کانه ، شیعر ئه‌و ژانره ئه‌ده‌بیه‌یه که سنور له‌دوای سنور ده‌شکێنێت و زه‌مینه‌یه‌ک بۆ له ئامێزگرتنی هه‌موو ژانره ئه‌ده‌بیه‌کانی تر ده‌ڕه‌خسێنێت.
به‌ڵێن ساڵح ، له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا به داوای پێناسه‌کردنی شیعر ده‌ست ده‌کات به گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ خانمی شاعیر چنار نامیق.
ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسـتی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن بن که ماوه‌كه‌ی 11:32 خوله‌كه.