له مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌تدا به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانه‌وه، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داوای کردووه یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق بپارێزرێت و گوتووشیه وڵاته‌که‌ی سه‌ختی زۆری له پێشه.
فه‌رهاد ڕه‌سوڵ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت دیموکراسیه‌ت کو‌لتوره و عێراقێک که نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازیه‌کان فه‌رمانڕه‌وای بوون، ئێستاش سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌خوازێت هه‌مان جۆری ئه‌زموون دووباره بکاته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، حاکم فه‌رهاد ده‌شڵێت پێی وانیه له‌م ڕه‌وشه‌ی عێراقدا هه‌وڵ بدرێت متمانه له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بسه‌ندرێته‌وه به‌هۆی لێداوانه‌کانیه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:09 خوله‌که.