ئه‌ندامانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانه‌کانیاندا ئاماژه به نزیکبوونه‌وه ده‌که‌ن له پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی و باسیش له هاوپه‌یمانێتی کردن ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانی تری وڵاته‌که‌دا وه‌ک کورده‌کان.
فه‌رهاد ڕه‌سوڵ ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌وڵه‌تی یاساش هه‌ر پێداگری بکات له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ، ئه‌وا هه‌ر ناتوانێت پێکیبهێنێت.
به‌ڕێز ڕه‌سوڵ جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌م قه‌یران و گرفتانه‌ی عێراق، وڵاته‌که به‌ره‌و هه‌ڵدێرێک ده‌ڕوات و که‌س نازانێت چاره‌نوسه‌که‌ی چی ده‌بێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ڕه‌سوڵ ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:22 خوله‌که.