Accessibility links

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپه‌ڕین: بۆ کەیسی فەرامۆش نەجم پشـتیوانی لە هەر بڕیارێکی لیژنەی وەزارەتی ناوخۆ دەکەین


بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپه‌ڕین ڕایدەگەیەنێت پشتیوانی لە هەر بڕیارێكی لیژنە لێكۆڵینەوەكەی وەزارەتی ناوخۆ دەكەن كە سەبارەت بە مولازم فەرامۆش نەجم بیدات.

عەمید عەبدوڵا میر ئەحمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین لە میانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا سەبارەت بە مولازم فەرامۆش كە ئەفسەرێكی هاتوچۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕینە پاش مانگرتنی پۆلیس بەهۆی نەبوونی موچە و سیستمی پاشەكەوتی موچەوە لێدوانی لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە بڵاوكرایەوە دەسبەسەركرا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێكهێنراوە دەڵێت"لەسەر ئەو لێدوانەی بڵاوكرایەوە لە فەیس بووك لەسەر ئەو بنەمایە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت و ئێستا ده‌ست به‌سه‌ر كراوه‌ له‌ سلێمانی."

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ڕاپەڕین ئەوە دەخاتەڕوو پێش ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ لیژنەی لەسەر پێكبهێنێت وەك بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین بەڵام دواتر وا بەباش زانرا كە لە ئاستێكی باڵاتر لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر مولازم فەرامۆش پێكبهێنرێت تا لێكۆڵینەوەكە یاسایی تر و وردتر بێت لەلایەن وەزارەت خۆیەوە.

XS
SM
MD
LG