ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ، بنکه له نیویۆرک، داوا له کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات که دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه بنبڕ بکه‌ن.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، فه‌لاح مرادخان، به‌رپرسی رێکخراوی (وادی) ئه‌ڵمانی له عێراق ده‌ڵێت دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌کردن تاوانێکه له‌لایه‌ن دایکان و خوشکان به‌رامبه‌ر به نه‌وه‌ی نوێی مێـینه ده‌كرێت.
به‌رێز مرادخان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان شه‌رم کرا باس له یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه بکرێت.
بۆ بیستنی ته‌واوی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مرادخان، فایلی ده‌نگی ده‌ستی چه‌پ کلیک بکه، ماوه‌که‌ی 6:12 خوله‌که.