سه‌باره‌ت به‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردسـتانی عێراق ڕووده‌ده‌ن، زۆر لایه‌ن په‌نجه بۆ ئاژانسه‌کانی ده‌ره‌کی درێژ ده‌که‌ن که له‌وانه‌یه ئاگره‌که‌یان خۆشتر کردبێت.
ڕۆژنامه‌نووس فازیل وه‌لیان ده‌ڵێت پـێشه‌کی ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و ئیحترامم بۆ ته‌واوی خه‌ڵـکی کوردسـتان هه‌یه و به تایبه‌تی شـاری سلێمانی و ڕێزگرتن له‌و خۆپـیشـاندانه‌ی که له سه‌ره‌تاوه کردیان بۆ داخوازیـیه ڕه‌واکانی خۆیان، به‌ڵام به داخه‌وه کوردسـتان هه‌ر له مێژه‌وه و به‌بێ دابڕان وڵاتانی ده‌وروبه‌ری به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماد نه‌بوون مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردسـتان به گشـتی له‌به‌ر چاو بگرن، وه ئێسـتا که ده‌بینن کورد خه‌ریکه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ده‌ست ده‌گرێت و خه‌ریکه هێز په‌یدا ده‌کات، بۆیه ئێسـتا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خه‌ریکن کوردسـتان تێـکهڵی ئه‌و بارودۆخه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بکه‌ن، وه به ڕاستی ناکرێت به‌راورد له نێوان دیموکراسی له کوردسـتان له‌گه‌ڵ هی ئه‌و وڵاتانه‌دا بکرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:24 خوله‌که.