پاش چه‌ندین مانگ له هاوردن و بردن، وا دیاره مالیکی تا چوار ساڵی تر عێراق به‌رێوه ببات. ئایا ئێران تا چه‌ند ڕۆڵی هه‌بووه له سه‌رخستن و بردنه‌وه‌ی نوری مالیکی.
له‌و باره‌یه‌وه فازیل وه‌لیان چالاکی کار‌و باره‌کانی سیڤیل و دامه‌زرێنه‌ری ڕیکخراوه‌ی هاوار له شاری کرماشان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێک سه‌ر به وڵاتێکی ده‌وروبه‌ره، جێگای سه‌رنجه که ته‌نها خه‌ریکی سیاسه‌ت نین، به‌ڵام خه‌ریکی هه‌موو شتێکی ترن و له جیاتی کارێکی شیاو که یه‌کم ئه‌رکیان ده‌بێت ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تێک که تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و کاره بکه‌ن، به‌ڵام له دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه که ئێران پشتیوانی خۆی له مالیکی ده‌ربڕی ، کاره‌کان هه‌موو جێبه‌جێ بوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:27 خوله‌كه.