سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڕیاری گرتنه به‌ری هه‌نگاوی نوێی داوه وه‌ک سه‌پاندنی سزا دژ به بازرگانیی نه‌وتی ئێران..
ئه‌م بڕیاره‌ی ڕۆژی هه‌ینیی سه‌رۆک ئۆباما زه‌مینه خۆشکه‌ره تا ئه‌مه‌ریکا له مانگی شه‌شه‌وه سزا بخاته سه‌ر ئه‌و بانکه بیانیانه‌ی که کاری دارایی سه‌وداکانی کڕینی نه‌وت له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندی ئێران‌دا ده‌که‌ن.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی ، پسپۆڕی ئابوری له سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت به بێگومان ئه‌م سزا نوێیانه له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانی پێشتردا که گیراونه‌ته به‌ر کاریگه‌ری زیادی له‌سه‌ر ئابوری و بازاڕی ئێرانی ده‌بێت که هه‌ر له ئێستاوه ڕێژه‌ی گرانی له ئێران‌دا به‌رز بۆته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌لی ده‌شڵێت ده‌شێت بۆ ماوه‌یه‌ک به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌وه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهاندا به‌رز ببێته‌وه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له بیربکرێت ئه‌ڵته‌رناتیڤیش هه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:33 خوله‌که.