شاندی په‌رله‌مانی عێراق پاش وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عێراق و گه‌شبینیش ده‌ربڕدراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
شیخ فاتح داراغایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ئێران له‌وبڕوایه‌دایه پێویسته چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی تۆپبارانکردنه‌کان چاره‌سه‌رکردنێکی ڕیشه‌ییانه بێت، هه‌رچه‌نده لیژنه‌ی به‌دوادا چوونی په‌رله‌مانی عێراق کاتێک سه‌ردانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کرد له ڕاپۆرته‌که‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه کردوه، هیچ کێشه‌یه‌کیان له‌و ناوچه سنوریانه نه‌دیوه تا بگاته ڕاده‌ی تۆپباران کردن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ،به‌ڕێز داراغایی ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه ئێران بتوانێت ڕۆڵی ئه‌وه ببینێت ته‌بایی له نێوان پێکهاته‌ی موسڵمانی ناو عێراقدا ببینێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:59 خوله‌که.