وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردووه هه‌روادێ و سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا له شاری ته‌رابولسی پایته‌خت نزیک ده‌بنه‌وه له ده‌مێکدا ده‌مڕاستی حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێت شتێکی ئه‌وتۆ ڕووینه‌داوه.
دکتۆر فه‌تحی شگاگی، چالاکوانی سیاسی بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت زۆربه‌ی خه‌ڵکی لیبیا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی پێویسته سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی لیبیا کۆتایی به ڕژێمه‌که‌ی قه‌زافی بهێنێت.
دکتۆر شگاگی ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دایه له ئێستادا قه‌زافی له‌ناو ته‌رابولسدا نه‌مابێت چونکه به شوێنێکی پارێزراوی نازانێت بۆ مانه‌وه تیایدا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ چالاکوانی سیاسی دکتۆر فه‌تحی شگاگدا هاوکارمان به‌ڵین ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 3:37 خوله‌که.