نوسه‌ر و ڕوناکبیری کورد فاروق ڕه‌فیق ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌کانی شاری سلێمانی کوردستانی عێراقدا کرد و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ر خۆشی بێت به ته‌نیا به‌رده‌وام ده‌بێت له خۆپیشاندان تا داواکان جێبه‌جێ ده‌کرێن.
خۆپیشاندان له شاری سلێمانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش به‌رده‌وام بوو ، وه‌ک هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردووه له ئاکامی ئه‌و ته‌قانه‌ی کراون بۆ بڵاوه پێکردنی خۆپیشانده‌ران ، بریندار هه‌ن.
فاروق ڕه‌فیق ده‌ڵێت له خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا دروشم به‌رز نه‌کراوه‌ته‌وه ، به‌لکو داواکاری هه‌ن، له‌وانه کشانه‌وه‌ی هێزی زێره‌ڤانی له سلێمانی ، ده‌بێت خوێنی هاووڵاتیان بکرێت به هێڵی سور و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕاگه‌یاندن بڵاو بکه‌نه‌وه که نابێت خوێن له لوتی که‌سێک بێت ، و هه‌روه‌هاش داواکراوه به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و چه‌کداره‌کانی لقی چواریش بدرێن به دادگا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ڕه‌فیق ده‌شڵێت ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ده‌کرێن خه‌ڵک خۆڕسکانه ده‌یکه‌ن و پێویسته گۆڕانێک دروست بێت و ده‌سه‌ڵات گوێ‌بگرێت و خۆپیشاندانه‌کانیش دوور بن له توندوتیژیه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:49 خوله‌که.