له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، فاروق ڕه‌فیق له ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ڵامی داواکاریه‌کانی خۆنیشانده‌رانی نه‌داوه، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ڕۆژی 5ی ئه‌م مانگه به" ڕۆژی مانگرتنی سه‌رتانسه‌ری له کوردستان" راگه‌یاند. له به‌شێک له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا، ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی داوا له سه‌رجه‌م کاسپکاران، کرێکاران، پێشه‌وه‌ران، خوێندکاران، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له دامه‌زراوه حکومی، ئه‌هلی و مه‌ده‌نیه‌کان ده‌کات له‌م ڕۆژه به‌شداری له مانگرتن بکه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی:5-ی ئه‌م مانگه ڕۆژی مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییه له هه‌رێمی کوردستان
- Motabar شێروانی