ساڵه‌هایه له‌و کاته‌ی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاتوه‌ته سه‌ر کار سه‌دان که‌سان له سێداره دراوون و ده‌درێن و ژماره‌یه‌کی زۆر گوایه به تاوانی قاچاغی به که‌ره‌سته‌کانی به‌نگ و سڕکردنه‌وه، هه‌ر ئه‌مرۆش له ده‌نگ و باسه‌کاندا وا هاتوه ڕژیم 12 که‌سی له سێداره داوه که 7 یان گوایه به تاوانی قاچاغی بوه.
فه‌ریبا موحه‌مه‌دی چالاکی کار‌و باری ڕامیاری و ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له سێداره‌دان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایه‌دا بوه‌ته شتێکی زۆر ئاسایی و بڵاوبونه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌کانی سڕکردنه‌وه ده‌خاته ئه‌ستۆی کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و ده‌شڵێت پێشگیریش لێ ناکرێت و ڕژیم خۆی ده‌ستی قاچاغچیه‌کانی ئاوه‌ڵا کردووه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی گه‌نجان دوور بن له سیاسه‌ت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:07 خولوکه