له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆن به بڕیاری دادوه‌ر له گرتووخانه هێڵراونه‌ته‌وه به تاوانی گه‌نده‌ڵی.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ده‌ڵێت به‌ر له دوو ساڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق چه‌ند پارچه زه‌وییه‌کی بۆ ئه‌ندامانی کۆمیسیۆن دابینکرد و دواتر ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیۆن داوایان کرد که وه‌ک پاداشت هه‌ر یه‌کێک له‌وانه‌ی زه‌ویه‌کانیان وه‌رگرتووه تا بتوانن پاره‌ی کاره‌کانی زه‌وی به ناو کردنه‌وه بده‌ن، وه ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی کراوه له سه‌ر بنچینه‌ی یاسایی و ژمێریاری بووه.
به‌ڕێز حه‌یده‌ری له ژووری گرتوخانه‌که‌یه‌وه ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی یاسا نایه‌وێت کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن کۆمیسیۆنێکی سه‌ربه‌خۆ بێت، بۆیه له 2009 وه تا ئێستا زیاتر له 100 داوای یاسایی له‌سه‌ر کۆمیسیۆن تۆمارکراوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌شڵێت له واشنتۆن دی سی، پایته‌ختی ئه‌مریکا و له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه کراوه له‌سه‌ر گرتنه‌که‌ی و ده‌شڵێت کونسوڵی سوید له عێراق له گرتوخانه‌که‌یدا سه‌ردانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستیئ ته‌واوی وتوێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:44 خوله‌که.