Accessibility links

محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ‌دانیشتنی دووه‌می نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت

  • Ahmad Barzani

محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان

محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان

رۆژی چوارشه‌ممه دووه‌م کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شی نێوان پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌کان ده‌ڵێت، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان ‌هێشتا گفتوگۆکانیان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی پیشنیارکراوی ئۆپۆزسیۆن ته‌واو نه‌کردووه.

به‌رێز محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، که هه‌‌روه‌ها ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستانه، گوتی لایه‌نه‌کان رێککه‌وتن که "ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له‌مه‌ولا به ئاراسته‌یه‌ك بڕوات که خزمه‌ت به به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی دانیشتنه‌کان بکات."

ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه‌کان "به‌و رۆحیه‌ته‌ی که هه‌ردوو لامان له دوو دانیشتنی رابردوودا نیشانمان داوه" به‌رده‌وام بن، ئه‌وا گه‌شبینین که کۆبوونه‌وه‌کان ده‌رئه‌نجامی باشیان ده‌بێت.

بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رێز محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه‌ کلیک بکه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG