Accessibility links

زیاتر لە 500 خێزانی فەلـلوجە بۆ شارەکەیان دەگەڕێنەوە


سەعد ئەلحەربی ژەنەڕاڵی لەشکری عێراقی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای بەغدا دەڵێت پاش ئەوەی شاری فەلـلوجە بۆ دانیشتوانەکەی کرایەوە دوابەدوای پاککردنەوەی لە داعش، لە ماوەی سێ ڕۆژدا ، زیاتر لە 500 خێزان گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.

لە ئێسـتادا سەدان کەسی دیکە لە دەوروبەری خاڵە پشکنینەکان کۆبوونەتەوە هەتا پرۆسەی پشکنینەکەیان تەواوبێت و بتوانن بچنە نێو شارەکە کە نزیکەی 65 کیلۆمەتر لە بەغداوە دوورە. بەڵام زۆربەی هەرە زۆری ئەو 300 هەزار کەسەی کە دانیشتوانی ئەم شارەبوون لە پێش شەڕەکاندا لە شارەکانی سەرانسەری عێراقدا پەرتوبڵاوبوون.

فەلـلوجە یەکەم شاری عێراق بوو کە لە مانگی یەکی ساڵی 2014 کەوتە ژێر دەستی داعش. و لە مانگی شەشی ئەمساڵ بە تەواوەتی لە چەکدارانی داعش پاککرایەوە.

XS
SM
MD
LG