به‌رپرسی ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسی کۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌رێمی کوردستاندا کۆبۆته‌وه و باس له مه‌سه‌له‌ی تۆپبارانکردنه‌کانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێم کراوه له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
فه‌لاح موسته‌فا، به‌رپرسی ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌وه کراوه چۆن بتوانرێت به باشترین شێوه کۆمه‌کی ئه‌و خێزانه ئاواره‌بووانه بکرێت که به‌هۆی تۆپبارانه‌وه زێدی خۆیان جێهێشتووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه بۆ بایکۆتکردنی کڕین و فرۆشتنی که‌ل و په‌ل و کاڵای ئێرانی وه‌ک فشارێک به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی تۆپبارانه‌کان ، به‌ڕیز موسته‌فا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندیه‌کانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا، ده‌بێت سه‌یری هه‌ڵوێستی گه‌لی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:35 خوله‌که.