ڕۆژی یه‌کشه‌ممه شاندێکی باڵای ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا گه‌یشته شاری هه‌ولێر و له‌وێش کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره ڕێبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کرد ، وه‌ک فه‌لاح موسته‌فا به‌رپرسی ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه ده‌روه‌ییه‌کانی حکوموتی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵیت له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق کراوه.
ئه‌مریکا بڕیاری داوه له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا کۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکری بێنێت له عێراقدا و ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانیشی بۆ په‌نجا هه‌زار سه‌رباز که‌م بکاته‌وه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز موسته‌فا سه‌باره‌ت به شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت تاکو ئێستا باس له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌کراوه ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریکیانه‌ی ده‌مێننه‌وه له کوێ داده‌نرێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:35 خوله‌که.