له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌نگۆی ناردنی موجاهیدین بۆ قه‌ندیل بڵاو بووه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌یان به نا راست و نا دوروست ناوبرد. فه‌خره‌دین حوسام موکری ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری میدیا نیوز له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من تا ئێستا بۆم دیار نییه بکه‌ری ناردنی موجاهدین بۆ قه‌ندیل ئاخ‌و ئه‌مریکا ده‌بێت،حکومه‌تی عیراق یان حکومه‌تی هه‌رێم. ده‌شڵێت ئه‌مه گومانێکی درووست کردووه که ئایا ئه‌مه موجاهیدین له سه‌ر خواستی خۆی بووه یان له‌سه‌ر خواستی ووڵاتانی تر که به نیازن پ.ک.ک له قه‌ندیل ده‌ربکه‌ن و موجاهیدین له‌وێ نێشته‌جێ بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.