وا بڕیاره له‌م مانگه‌دا کۆبوونه‌وه نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی عێراق بکرێت که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌یه.
عیزه‌ت شاهبه‌نده‌ر، ئه‌ندامی باڵا له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت گرنگترین شتێک له کارنامه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وتووێژکردنه له‌سه‌ر مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی که زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به ڕێکه‌وتنی هه‌ولێره‌وه هه‌یه و هه‌روه‌هاش سوود وه‌رگرتن له‌و 18 خاڵه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در خستنیه ڕوو له ده‌می سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ لای سه‌رکردایه‌تی کورد له هه‌ولێر.
به‌ڕیز شاهبه‌نده‌ر ده‌شڵێت هه‌ندێک لایه‌ن هه‌ن له ناو لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندییانه په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی یاسا بشێوێنن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ عیزه‌ت شاهبه‌نده‌ر، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:45 خوله‌که.