Accessibility links

خانه‌واده‌ی کارمه‌ندێکی پـێشـووی FBI ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕفێندراوه‌ ڤیدیۆیه‌کی بڵاوده‌که‌نه‌وه‌


خانه‌واده‌ی کارمه‌ندێکی پـێشـووی FBI ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕفێندراوه‌ ڤیدیۆیه‌کی بڵاوده‌که‌نه‌وه‌
خانه‌واده‌ی کارمه‌ندێکی پـێشـووی FBI ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕفێندراوه‌ ڤیدیۆیه‌کی بڵاوده‌که‌نه‌وه‌

خانه‌واده‌ی کارمه‌ندێکی FBI ی خانه‌نشین ئه‌وه‌ی وا بڕوا کرابوو‌ که‌ له‌ ساڵی 2007 دا له‌ ئێران رفێندرابێت، له‌ کاسێتی بڵاوکراوه‌ی ڤیدیۆیدا ده‌رده‌که‌وێت و زیندووه‌.

له‌و گرته‌ ڤیدیۆیـیه‌ی که‌ ماوه‌که‌ی54 چرکه‌یه‌ و ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، تیایدا رۆبه‌رت لێڤنسنی ماندوو و شه‌که‌ت له‌ نێو ژورێکدایه‌ و له‌ حکومه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌پاڕێته‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی داواکاریـیه‌کانی ئه‌و گروپه‌ی که‌ ناوی نابات و گوایه‌ ڕفاندوویانه‌ بداته‌وه‌ .

لیڤینسن له‌ کاسێته‌که‌دا ده‌ڵێت، ئه‌و له‌ لایه‌ن رفێنده‌رانیـیه‌وه‌ به‌ چاکی مامه‌ڵه‌ کراوه‌، به‌ڵام ناوبراو له‌ ڕه‌وشێکی ته‌ندروستی باشدا نه‌بووه‌ و ده‌ڵێت ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌کره‌م نه‌ماوه‌.

ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه‌ خانه‌واده‌ی کارمه‌ندی خا‌نه‌نشینی FBI ی رفێندراو ده‌ڵێن ئه‌وان له‌ مانگی یازده‌ی ساڵی 2010 دا ئه‌و کاسێته‌ ڤیدیۆیه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتبوو. له‌و ماڵپه‌ڕه‌ی که‌ بۆ ئازادکردنی رۆبه‌رت لێڤنسن ته‌رخانکراوه‌، تیایدا کوڕه‌که‌ی و هاوسه‌ره‌که‌ی داوایان له‌ رفێنده‌رانی کرد، په‌یوه‌ندیـیان پـێوه‌ بکه‌ن و داواکاریـیه‌کانیان بۆ ئازادکردنی نابراو بگه‌یه‌ننه‌ خانه‌واده‌که‌ی.

له‌ مانگی سێی ئه‌مساڵدا هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته ‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی؛ پێده‌چێت رۆبه‌رت لێڤنسن له‌ ناوچه‌یه‌کی له‌ باشوری خۆرئاوای ئاسیادا ده‌ستبه‌سه‌ر کرابێت و هه‌روه‌ها داوای له‌ ئێران کرد هه‌وڵی خێرخوای خۆی بدات بۆ ئازادکردنی و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ سه‌لامه‌تی بۆ نێو خانه‌واده‌که‌ی. هه‌رچی حکومه‌تی ئێرانیشه‌ نکوڵی کردووه‌ له‌وه‌ی که‌ هیچ زانیاری له‌ باره‌ی شوێن و جێگای ئه‌م کارمه‌نده‌ خانه‌نشینه‌ی FBI ی ئه‌مه‌ریکایـیه‌ هه‌بێت.

XS
SM
MD
LG