Accessibility links

ئوڕووپا دۆخی ترسناکی عیراق له‌ به‌رچاو ده‌گرێت


پێشمه‌رگه‌کانی کورد، وێنه‌: ئاژانسی ڕوێتێر
پێشمه‌رگه‌کانی کورد، وێنه‌: ئاژانسی ڕوێتێر

پێشڕەوی ملیتانەکان مەترسی بۆ کەنارەکانی ئوروپا نزیکتر دەکاتەوە. کاربەدەستان دەڵێن نزیکەی ١٧٠٠ موسوڵمانی توندڕەی فەڕانسە، بەریتانیا و ئاڵمان بە تەنیا باوەردەکرێت بەشداری شەڕەکه‌یان کردووه‌.

بڕووکسل- بە پێی ئاژانسی هەواڵنێری ئاسۆشێتدپرێس بڕیاری ئەم حەوتووی فەڕانسە بۆ دانی چەک بە شەڕەوانانی کورد بۆ شه‌ڕ دژی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام بۆتە خاڵێکی گرنگ لە سەر هەڵوێستی ئۆڕووپا سەبارەت بە عێراق، لە گەڵ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی تەنگەتاوی یەکیەتی ئورووپا ڕۆژی هەینی لە هەوڵ دایە وەڵامێکی یەکگرتوو بە پێشڕەوی یاخی بوانی سونی بداتەوە.

دوای چەندین حەوتوو بێ دەنگی لە ئەو ماوەیەدا کە ئورووپایی یەکان وا دیار بوو عێڕاق وەک گرفتێکی ئەمەریکی چاو لێ بکەن، داخوازی بێ ئەم لا و ئەو لای پەناخوازان و هەڕەشەی ملیتانەکانی داعش کە خاکی وڵات زیاتر کۆنتڕۆل دەکات وای لە یەکیەتی ئەروپا کرد کە پشوودانێکی دوایی حەوتوو کورت بکاتەوە و کۆبوونەوەیەکی تەنگەتاوی وەزیرانی دەرەوە پێک بێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئیتالیا لە دەمێکدا گه‌یشتە برووکس گوتی، "قەیرانی وا لە گۆڕێدان کە جێگای نێگەرانی دراوسێکانمان، هه‌روه‌ها ئاسایش و سەقامگیری ئێمەیە."

ئەو لە دەمێکدا بە جیدی داوای وەڵامێکی هاوبەش و ڕێکخستووی یەکیەتی ئورووپای کرد رایگەیاند کە ئیتالیا شەش فڕۆکەی هەڵگری یارمەتی مرۆڤایەتی بۆ ئەو خەڵکە ناردوە کە بە هۆی شەڕ ئاوارە بوونە.

هه‌روه‌ها پێشڕەوی ملیتانەکان مەترسی بۆ کەنارەکانی ئوروپا نزیکتر دەکاتەوە. کاربەدەستان دەڵێن نزیکەی ١٧٠٠ موسوڵمانی توندڕەی فەڕانسە، بەریتانیا و ئاڵمان بە تەنیا باوەردەکرێت بەشداری شەڕەکه‌یان کردووه‌.

فەڕانسە گەورەترین گرووپی شەڕەوانانی ئەرووپایی لێ یە کە مەزەندە دەکرێت دەوری ٩٠٠ کەس بن،و "لە لایەن داعشەوە مەشق پێدەدرێن و بۆ هێلەکانی شەڕیان دەنێرن،" وەک وەزیری نێوخۆی فەڕانسە دەڵێت.

"هەموو ئەو وڵاتانەی کە باوەڕیان بە ئازادی، بە مافەکانی مرۆڤ هەیە هەمووی ئەو وڵاتانە ئامانجی هێرشن. بە لە بەرچاوگرتنی ئەو وەحشیگەری یەی ئێمە ڕووبەرووین، دەبێت بە پێێ پرنسیب، بایەخەکان و لێبراوی هەنگاو بنێن، " وەک خۆی ڕۆژی چوارشەمە گوتی.

XS
SM
MD
LG