Accessibility links

پەرلەمانی ئەوروپا داوا دەکات فرۆشتنی چەک بە عەرەبسـتانی سعودیـیە قەدەغەبکرێت

  • VOA News

European Parliament

European Parliament

لە کاردانەوە بەرامبەر کوژرانی خەڵکی سیڤیل لە یەمەن بەهۆی هێرشی هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبسـتانی سعودیـیە بۆ سەر حوسیـیەکان و لایەنگرانیان، پەرلەمانی ئەوروپا داوایکرد وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا فرۆشتنی چەک بە عەرەبسـتانی سعودیـیە ڕابگرن.

لە پـرۆسەیەکی دەنگداندا بۆ شەرمەزاردکردنی کوشتنی خەڵکی سیڤیل بەهۆی شەڕەکان لە ناو یەمەن، ئەمڕۆ پـێـنجشەممە پەرلەمانی ئەوروپا بە دەنگی 449 ئەندام بەرامبەر 36 ئەندام و بێ دەنگی 78 ئەندام داواکە پەسەندکرا.

یاسادەران داوا لە فێدێریکا مۆگێرنی بەرپـرسی دیـپلۆماسیـیەتی یەکێتی ئەوروپا دەکەن هەوڵ بدات بۆ سەپاندی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە سعودیـیە. نیگەرانیش دەردەبڕن لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانیـیەکانی سەر یەمەن و گەمارۆی دەریایی کە لە لایەن هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی سعودیـیە بەسەر یەمەندا سەپاندراوە، دەڵێن ئەمانە بوونەتە مایەی کوژرانی هەزاران کەس و هێندەی دیکە ڕەوشی ناو ئەو وڵاتەی خراپترکردووە.

هەروەها داوای ئاگربەستێـک لە یەمەن دەکەن تاوەکو هێرشی سەر خەڵکی سیڤیل و کارمەندی تەندروستی و کۆمەکی مرۆیی ڕابگیرێن. دەشڵێن هەریەک لە عەرەبسـتانی سعودیـیە و ئێران دەتوانن ڕۆڵێـکی گەورەیان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ناو ئەو وڵاتە.

پاشان داوا لە هەموو لایەنەکانی بەشدار لە شەڕی ناوخۆی یەمەن دەکەن بە لایەنە دەرەکیـیەکانیشەوە دەسـت بە دانوسـتاندن بکەن تاوەکو بە چارەسەرێـکی سیاسی بگەن.

لە بەشێـکی داواکە ئاماژە بۆ خراپی ڕەوشی مرۆیی لە یەمەن کراوە، دەڵێن حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی یەمەن شکستیان هێناوە لە بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵکی یەمەن بۆ دیموکراسی و سەقامگیرکردنی وڵاتەکەیان، ئەمەش وەهای کردووە 21 ملیۆن کەس لەو وڵاتە پـێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەبێت، واتە 82% ی دانیشـتوانی وڵاتەکە. هەروەها 2 ملیۆن منداڵیش لە خوێندن بێ بەش بن.

XS
SM
MD
LG