پـۆلیسی فه‌ره‌نسا له هه‌وڵێـکی دژه تیرۆردا له باشوری وڵاته‌که‌ی 12 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه.
به‌یانی سێشه‌ممه پـۆلیس 9 که‌سی به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له نزیک شاری به‌نده‌ری مارسێلـله و ئاڤیگنون ده‌سـتگیرکردووه.
سێ پـیاوی دیکه‌ش که په‌یوه‌ندیان به پـیاوێـکی به ڕه‌گه‌ز جه‌زائیریه‌وه هه‌بووه و له ئیتالیا به که‌ره‌سـته‌ی بۆمب سازکردن گیرابوو، له نزیک مارسێلـله و بۆردۆکس ده‌ستگیرکران.
ئه‌و سێ که‌سه گومانیان لێـده‌کرێت به‌ڵگه‌ی سـاخته‌یان کردبێت بۆ ئه‌و میلیتانانه‌ی هه‌وڵیان داوه بگه‌ڕێنه‌وه فه‌ره‌نسا پاش ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان مه‌شقیان پـێکرابوو.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و دوو ئۆپه‌راسیۆنه ئاسایشیـیه په‌یوه‌ندیان به یه‌که‌وه نه‌بووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م ده‌سـتگیرکردنانه پاش ئه‌وه دێن که به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا و ژاپـۆن و سوید هاوڵاتیانی خۆیان ئاگادارکرده‌وه له مه‌ترسی ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشی تێرۆریستی له ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هۆشـداری ده‌دات سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری قاعیده و پاشـکۆکانی له ئه‌وروپا هێرشی تێرۆریستی ئه‌نجام‌بده‌ن. ده‌ڵێت له‌وانه‌یه تێرۆریستان شێواز و چه‌کی جۆراوجۆر به‌کاربهێنن بۆ سه‌ر شوێنه ڕه‌سمی و تایبه‌ته‌کان.