بڕیاره رابه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپایی وتووێژ بکه‌ن له‌سه‌ر یاسا و رێنومایی نوێ بۆ کۆنتڕڵکردنی لاسه‌نگی و بوجه‌ی کۆمه‌ککردن، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و رابه‌رانه کارده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ک په‌یوه‌ست به قه‌یرانی قه‌رزی زۆری کێشوهرهکهیان.
له‌و باره‌یه‌وه یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت پـێشبینی ده‌کرێت له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئه‌مڕۆ له برۆکسل کۆتایی به مه‌سه‌له‌ی بوجه‌یه‌کی فریاگوزاری نوێی هه‌میشه‌ی بهێنرێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوی یورۆ به‌کاردێنن.
بڕیاره ئه‌و بوجه‌یه‌ی که به بڕه‌که‌ی 661 ملیار دۆلاره و به میکانیزمی سه‌قامگیری ئه‌روپایی ده‌ناسرێت، له مانگی حه‌وتدا کاری پـێبکرێت.
هه‌روه‌ها یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا که وتووێژه‌کانی ئه‌مڕۆی برۆکسل سه‌نگ ده‌خه‌نه سه‌ر خوڵقاندنی کار، به تایبه‌تی بۆ وه‌گه‌ڕخستنی لاوان له کاردا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، کۆبوونه‌وه لوتکه‌یه‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌و ده‌مه‌دایه که حکومه‌تی یۆنان هه‌وڵده‌دات وه‌رگرتنی قه‌رزێک به بڕی 169 ملیار دۆلار مسۆگه‌ربکات، ئه‌مه‌ش له پـیناو ئه‌وه‌ی یۆنان قه‌رزه‌کانی سه‌رشانی خۆی بداته‌وه.
دوێنێ لوکاس پاپهندیمۆسی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی یۆنان داوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی سه‌ره‌کی سیاسی وڵات گوتی هاوئاهه‌نگیه‌کی ته‌واو هه‌یه له‌مه‌ڕ پێویستیبوون به په‌یڕه‌ویکردنی سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه به خه‌رجیه‌کان هه‌یه.