سه‌ره‌ک وه‌زیرانی یۆنان جۆرج پاپاندریۆ ده‌ڵیت له‌و ده‌مه‌ی که ئه‌و له هه‌وڵی مسۆگه‌رکردنی کۆمه‌کی ته‌نگه‌تاویدایه بۆ قه‌یرانی دارایی وڵات ئه‌وه‌ی به توندی له لایه‌ن سه‌ندیکای یه‌کێتی یۆنانه‌وه دژایه‌تی ده‌کرێت، هاوکات ده‌شڵێت ده‌ربازبوونی وڵاته‌که‌ی له‌م قه‌یرانه له مه‌ترسیدایه. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ده‌سته‌ی به‌رپرس له دانوستاندنه‌کانی یۆنان له گه‌یشتنیان به رێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا وهه‌روه‌ها سندوقی دراوی نێو نه‌ته‌وه‌ی وا نزیک ده‌بنه‌وه .
له میانه‌ی کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ له په‌کین، هۆزی مانوێل به‌رۆسۆی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئه‌وروپای گوتی؛ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا، رێوشوێنی پێویست بۆ سنووردارکردنی قه‌یرانی دارای یۆنان ئاماده ده‌کرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسان ده‌ڵێن کۆمه‌کی دارای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها سندوقی دراوی نێو نه‌ته‌وه‌ی وا تاووتوێ ده‌کرێت، ره‌نگه ئه‌و کۆمه‌که بگاته بڕی 160 ملیار دۆلار. هه‌روه‌ها ده‌بێت یۆنانیش هه‌تا ساڵی 2011 بڕی قه‌رزه‌کانی به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو که‌مبکاته‌وه.
هاوکات سه‌ره‌ک وه‌زیرانی یۆنانی جۆرج پاپاندریۆ ئه‌مرۆ به په‌رله‌مانی وڵاتی گوت که ده‌ست گرتنه‌وه له خه‌رجیه‌کان ئه‌رکێکی نیشتیمانیه و ده‌بێت به‌بێ گوێدان به ئامانجی سیاسی کاری بۆ بکرێت. له لایه‌کی تره‌وه، لێپرسراوانی یه‌کێتی یۆنان ده‌ڵێن سه‌ودای کۆمه‌که‌که ناڕه‌حه‌تی و دژواری زۆر بۆ وڵات ده‌خوڵقێنێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، پۆلیسی یۆنانی له دره‌نگانێکی دوێنێدا گازی فرمێسک ڕێژی له دژی خۆپیشانده‌ران به‌کار هێنا، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارای یۆنانی گردبووبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایی له دژی گرتنه به‌ری رێنمایه‌کانی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی و هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی که‌ل‌وپه‌ل و پێداویستی رۆژانه.