بۆ دووه‌م ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به‌هۆی بهفربارینێـکی زۆره‌وه ڕه‌وشی هاتوچۆکردن له چه‌ندین به‌شی هه‌رێمی ئه‌وروپادا تێـکچوو و بوو به مایه‌ی گیرخواردنی گه‌شـتیارانی به‌ریتانیا.
سه‌رله‌نوێ ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌خانه‌ی گاتویک داخرا و له‌به‌ر ناله‌باری که‌ش و هه‌وا خزمه‌تگوزاریـیه‌کان له دوو فڕۆکه‌خانه‌ی تریش تێـکچوون.
هاوکات هه‌ر له‌به‌ر ناله‌باری که‌ش و هه‌وا شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئیرۆ سـتار که به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیکا به‌یه‌که‌وه ده‌به‌سـتێته‌وه هاتوچۆکردنی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه و هه‌ندێـکی دواخستن.
حکومه‌ت داوای له خه‌ڵـک کردووه هه‌تا بکرێت له ماڵ بمێنـنه‌وه.