به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن ئه‌وانیش سه‌رجه‌م به‌نیازن جێ پێی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵگرن و هێزه‌کانیان له به‌ره‌ی جه‌نگی ئه‌فغانی بکشێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌رسێ هاوپه‌یمانی ئه‌وروپایی به خێرایی کۆتایی به‌شداریان له شه‌ڕکردن له دژی یاخیبوانی تالیبان له ئه‌فغانستان راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک براک ئۆباما شه‌وی چوارشه‌ممه پلانی خۆی بۆ کشانه‌وه‌ی 33 هه‌زار له کۆی 100 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له ماوه‌ی 14 مانگی ئاینده‌دای راگه‌یاند. هه‌رسێ هاوپه‌یمانی ئاماژه‌پێدراو هێزی زۆر که‌متریان له ئه‌فغانستاندا هه‌یه، وه‌ک به‌شێک له هه‌ڵمه‌تی له‌شکری به ڕابه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانی ناتۆ.
ده‌یڤید کامرۆنی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆباما دوا ،به‌رله وتاری په‌خشی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌رۆک ئۆباما، به‌رێز کامرۆن ئه‌وه‌ی پشتڕاستکرد که به‌ریتانیا هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌تا کۆتایی ساڵی 2014 کۆتایی به رۆڵی له‌شکری خۆی له ئه‌فغانستان دێنێت و به‌رپرسیارێتی ئاسایشی بۆ خودی ئه‌فغانیه‌کان به‌جێ دێڵێت . ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، به‌ریتانیا نزیکه‌ی 9500 سه‌بازی له ئه‌فغانستاندا هه‌یه و دووهه‌مین گه‌وره‌ترین ژماره‌ی له کۆی گشتی هێزه‌کانی هاوبه‌ندی له‌و وڵاته‌دا پێک دێنێت.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا " گیدۆ وێسته‌روێڵ " گوتی وڵاته‌که‌ی به‌نیازه ده‌ست به که‌مکردنه‌وه له‌و 5 هه‌زار سه‌ربازه‌ی خۆی تا کۆتایی ئه‌م ساڵ بکات. هه‌روه‌ها نیکۆڵای سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا گوتی کێشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسایی له ئه‌فغانستان ، نزیکه‌ی هاوشێوه‌ی رێژه‌ی و هه‌روه‌ها واده‌ی کشانه‌وه‌ی سه‌بازانی ئه‌مه‌ریکای ده‌بێت ، فه‌ڕه‌نسا 4 هه‌زار سه‌بازی له ئه‌فغانستاندا هه‌یه و 62 سه‌بازی هه‌تا ئێستا کوژراون.