دووشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وی فه‌ڕه‌نسا ئالان ژوپـپێ ڕایگه‌یاند که‌وا بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌وروپا باسی سڕکردنی سامان و دارایی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و داروده‌سته‌که‌ی بکات له کاتێک یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌وڵ ده‌دات ساڵح ناچاربکات پابه‌ندی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی بکات که به ناوبژیوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو هاته‌دی.
له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ ته‌وه‌ککول کرمان له پاریس، ژۆپـپێ گوتی له‌و باوه‌ڕه‌دایه مه‌سه‌له‌ی سڕکردنی سه‌رمایه به زووترین کات تاوتوێ بکرێت.
ئه‌و گوتی مه‌سه‌له‌که له به‌رنامه‌ی کاری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه ده‌بێت کاتێک هه‌فته‌ی داهاتوو له برۆکسل کۆده‌بنه‌وه.
له ئاکام 9 مانگ خۆنیشاندانی دژه حکومه‌ت، په‌کی یه‌مه‌ن که‌وتووه و وڵاتی بۆ سه‌ر لێواری شه‌ڕی ناوخۆ بردووه هه‌رچه‌نده نه‌ی توانیوه ساڵح له‌سه‌ر کار لابدات که 33 سـاڵ ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی له ده‌ده‌ستدابووه. هه‌تا ئێستا ساڵح 3 جار قایل بووه ڕێکه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات مۆربکات به‌ڵام له دوا سـاتدا پاشگه‌زبۆته‌وه.
کرمان له مانگی 10 به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ 2 ژنی لایبیریا خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبل بۆ ساڵی2011 ی وه‌رگرت. گوتی پێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ست له بڕیاری زیاتر به دژی ساڵح و حکومه‌ته‌که‌ی بدات که ڕۆژانه بۆته مایه‌ی خوێن ڕشتن له وڵاته‌که‌دا. کرمان گوتی،" پێویست به کرداری زیاتر هه‌یه و ئێمه ده‌خوازین ئێوه سه‌رمایه‌ی ساڵح و داروده‌سته‌که‌ی سڕ بکه‌ن و دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانکاری جه‌نگی وه‌ک تاوانکاری جه‌نگی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بکات.