Accessibility links

کاربەدەستانی باڵای ئەوروپا سەرکۆنەی تۆمەتەکانی تورکیا دەکەن بۆ سەر ئەڵمانیا و هۆڵەندا


کاربەدەستانی گەورەی ئەوروپا لە یەکێتی ئەوروپا ڕەخنەی توندیان لە تورکیا گرت لەسەر ئەو تۆمەتانەی سەر ئەڵمانیا و هۆڵەندا و وتیشیان ئەم تۆمەتانە وا دەکات تورکیا زیاتر و زیاتر دووربکاتەوە لەوەی کە ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.

دانۆڵد توسکی سەرۆکی لیژنەی ئەورپا لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپادا وتی " ڕۆتەردام.. نازییەکان بەتەواوەتی و‌ێرانیان کرد. بەڕێوبەری شارەوانی ئێستای شارەکە بە ڕەچەڵەک مەغریبییە، هەرکەسێک بڵێت هۆڵەندا فاشییە ئەوا زۆر دوورە لە راستیەوە."

جان کلود یونکەری سەرۆکی نوێنەرانی ئەوروپی هەمان لێدوانیدا و وتی " ئەمە بەهیچ شێوەیەک جێی قبوڵکردن نیە، ئەو کەسەی ئەمەش بکات دووردەکەوێتەوە لە ئەوروپا و هەوڵیش نەدات بێتە ناو یەکێتی ئەوروپاوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG