یەکێتی ئەوروپا لە ڕاپـۆرتێـکدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕەخنەی لە تورکیا گرت و دەڵێت کەموکوڕی لە دیموکراسی ئەو وڵاتەدا هەیە و هەروەها لە ڕووی ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوە و گردبوونەوە پاشەکشەی کردووە.
ئەم ڕاپـۆرتە پاش هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی ئەم دوایـیەی تورکیا دێت کە تیایدا پارتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتەکە توانی جارێکی دیکە ببێتەوە بە زۆرینە لە پەرلەماندا.
یەکێتی ئەوروپا لە ڕاپـۆرتەکەی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تورکیا بەردەوامە لە خواستی خۆی بۆ بە ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام بە پـێچەوانە هەندێ تەشریعاتی گرنگی پـیادەکردووە کە لە دژی پـێوانەکانی ئەوروپان.
ئاماژەی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی تورکیا کرد بۆ لاوازکردنی دەسەڵاتی دادی وڵاتەکە و هەروەها فشارخستەنە سەر ڕۆژنامەوانان و تۆقاندنیان. پاشان هیوای خواست ئەو توندوتیژیـیانە کۆتایـییان پـێبێت.