Accessibility links

سەرۆکی تورکیا: ئیعدامکردنەکانی سعودیـیە مەسەلەیەکی ناوخۆی ئەو وڵاتەن


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەو سزای مەرگانەی لە عەرەبسـتانی سعودیـیە جێبەجێ دەکرێن مەسەلەی ناوخۆی ئەو وڵاتەن.

ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتەیەکیدا بۆ کاربەدەسـتانی خۆجێی وڵاتەکەی گوتی ئەوانەی لە ئاست کوشتنی خەڵکی سیڤیلی سوریا هەر بێ دەنگ بوون، وا ئێسـتا لەسەر ئیعدامکردنی تاکە کەسێـک لە سعودیـیە هەرایان ناوەتەوە.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی شەممە عەرەبسـتانی سعودیـیە سزای مەرگی جێبەجێکرد بەسەر نمر ئەلنمر کەسایەتی ئاینی شیعەی وڵاتەکەی لەگەڵ 46 کەسی دیکە. ئێران بە توندی ئەم کارەی سعودیـیەی شەرمەزارکرد و هاوکات خۆپـیشـاندەرانی ئێرانیش هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی سعودیـیە لە تاران و کونسوڵخانەکەشی لە شاری مەشهەد.

XS
SM
MD
LG