Accessibility links

ڕۆیتەرز: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ خالید مشعەل کۆبووەتەوە


ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت سەرچاوەکان لە سەرۆکایەتی تورکیاوە ئاشکرایانکردووە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لەگەڵ خالد مشعەل بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە ئستەنبوڵ کۆبووەتەوە.

ڕۆیتەرز دەڵێت کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ هەینی بووە و ئەردۆغان و مشعەل پـێـکەوە باسیان لە ناکۆکیـیەکانی نێوان فەڵەستینیـیەکان کردووە و هەروەها ئەو یارمەتیـیانەی تورکیا پـێشکەشیانی دەکات.

ئەمە لە کاتێـکدا کە هەوڵ دەدرێت پەیوەندیـیەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا ئاسایی بکرێنەوە، ئەوانەی لەوەتای ساڵی 2010 وە تێـکچوون پاش ئەوەی هێزێـکی کۆماندۆسی ئیسرائیلی 10 چالاکوانی تورکی کوشت کە هەوڵیان دابوو بە کەشتیـیەکی پـڕ لە کۆمەک گەمارۆی سەر کەرتی غەززەی ژێر دەستی حەماس پـشکێنن.

جێی ئاماژەیە ئیسرائیل و ئەوروپا و ئەمەریکا بزوتنەوەی حەماس بە ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتی دادەنێن.

XS
SM
MD
LG