Accessibility links

ئەردۆگان دەڵێت بەردەوام دەبێت لە ناودێرکردنی وڵاتە ئەوروپییەکان بە فاشیزم و نازی


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بەڵێنیدا کە بەردوام بێت لە ناودێرکردنی وڵاتە ئەوروپییەکان بە نازی و فاشیزم ئەگەر هاتوو ئەوروپا بەردەوام بوون لەو پرۆگرامەی کە هەیانە بەرامبەر تورکیا سەرەڕای ئەو سەرکۆنانەی کە لە پایتەختەکانی وڵاتە ئەوروپییەکانەوە دەکرێن.

ئەردۆگان بەرامبەر جەماوەرێکی زۆردا وتی " ئەوان ڕێگە نادەن وەزیرەکانم لە ئەوروپادا لێدوان بدەن، دوای 16ی مانگ خوێندنەوە بۆ ئەو بابەتە دەکەین، هەموو شتێک نرخی خۆی هەیە."

شایەنی باسە چەند جارێکی زۆر ئەردۆگان ڕەخنەی لە وڵاتە ئەوروپییەکان گرتووە لەناویاندا ئەڵمانیا دوای ئەوەی کاربەدەستانی ئەڵمانیا ڕێگەیان نەدا وەزیرەکانی تورکیا لە ئەڵمانیا لێدوان بدەن بۆ جەماوەری تورکی لە ئەڵمانیا بۆ پاڵپیشتیکردن لە ئەردۆگان.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG