ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت سه‌رۆک وه‌زیر نه‌شته‌رگه‌ریـیه‌کی سه‌رکه‌وتووانه بۆ گه‌ده‌ی کراوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیر گوتی باری ته‌ندروستی به‌ڕێز ئه‌ردۆگان باشه پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کرا. ده‌شڵێت ماوه‌یه‌ک پـشوو وه‌رده‌گرێت به‌ر له‌وه‌ی بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ته‌مه‌نی 57 سـاڵه و له سـاڵی 2003 وه پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری له‌ده‌سـتدایه. ده‌ڵێن له میانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا ئابوری وڵاته‌که سه‌قامگیری به‌خۆ‌وه بینیوه و زیاتر مافی مرۆڤ ڕه‌چاوکراوه.