Accessibility links

ئاسایشی هەولێر بەیانـنامەیەک لەسەر گیان لەدەسـتدانی غازی ئەتروشی بڵاودەکاتەوە


دادوەرێكی پێشووی دادگای سەربازی هەرێم و فەریقی خانەنشینكراوی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە غازی ئەتروشی رۆژی سێشەممە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچكەی پیرمام گیانی لە دەستداوە و هەر لە هەمان رۆژدا لە پیرمام بە خاک سپێردرا.

لە بارەی چوونیەتی گیان لەدەستدانی ناوبراو لە نێو ماڵەكەیدا، عیسمەت ئەرگۆشی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند بە پێی زانیاریەكانی ئێمە غازی ئەتروشی بە دەستی خوی بە دەمانچە لە نێو ماڵەكەی خۆیدا خۆی كوشتووە.

لە لایەكی تر دەنگی ئەمەریكا پەیوەندی بە هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەوە كرد سەبارەت بە گیان لە دەستدانی غازی ئەتروشی چونكە فەریقی خانەنشینكراوی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بوو، بەڵام ناوبراو بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند لەم بارەیەوە زانیاری نادەین چونكە باش نیـیە ئێمە لێدوان بدەین و ئاسایشیش بیدات، بۆیە هەماهەنگیمان لەگەڵ ئاسایش كردووە كە تەنها خویان زانیاری بدەن.

هەروەها عیسمەت ئەرگۆشی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر ئەوەشی وت هەتا ئێستا ئێمەش نازانین كە ئایا ناوبراو هیچ نەخوشیەكی هەبووە یاخود تووشی خەمۆکی بووە بەڵام ئەوەی كە روونە بە دەمانچە خوی كوشتووە.

لای خویەوە لیوا عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر بە دەنگی ئەمەریكا ڕایگەیاند رووداوێكی ئنتیحاری بووە لە پیرمام و زانیاری زیاتریش لای ئەو كەسەیە كە لێكولینەوە دەكات.

دۆسیەی لێكوڵینەوە لە هۆكاری گیان لە دەستدانی ئەترۆشی لای پۆلیسی هەولێرە و هەتا ئێستا ئەنجامی كۆتاییان لەم بارەیەوە بڵاونەكردووتەوە.

XS
SM
MD
LG