Accessibility links

ئیمارات کەسێـک دادگایی دەکات کە هەوڵی کوشتنی ئەمەریکایـیەک و تەقاندنەوەی بارەگای دوو کەناڵی ئاسمانی دابوو

  • VOA News

دەزگای راگەیاندنی شانشینی یەکگرتووی عەرەبی دەڵێت کوڕێکی تەمەن 29 ساڵانی ئیماراتی دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبیل هەوڵی کوشتنی هاوڵاتیەکی ئەمەریکایی دابوو، وا ئێستا ئەو پـیاوە ڕووبەڕووی تومەتبارکردن دەبێتەوە.

لەو بارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە رۆژنامەی نیشتمانی ئەبو زەبی لە ژمارەی ئەمرۆیدا نووسیویەتی کەسە دەستگیرکراوەکە پێشتر ئەمکداری خۆی ڕاگەیاندبوو بۆ گروپی میلیتانی جەبەهەت فەتح ئەشام لە سوریا کە سەر بە تۆڕی قاعیدەیە، ئەوەی پێشتر بە بەرەی نوسرە دەناسرا. رۆژنامەی ئاماژە پێدراوە دەشڵێت ئەم پیاوە گوایە پـیلانی ئەنجامدانی هێرشی دیکەی هەبووە وەک تەقینەوەکەی بارەگا سەرەکیـیەکانی هەردوو کەناڵی ئاسمانی سکای نیوز عەرەبیە لە ئەبو زەبی و ئەلعەرەبیە لە دوبەی.

جێی ئاماژەیە رۆژنامەی ئەبو زەبی نە ئاماژەی بە ناوی تۆمەتبارەکە کردووە و نە بە ناوی ئەو هاوڵاتیە ئەمریکاییەی گوایە ئەو تۆمەتبارە هەوڵیدابوو بە ئۆتۆمبیل بیکات بەژێرەوە.

XS
SM
MD
LG